نوچەنێت: تایبەت
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەیەوە کۆمسیۆن دەستدەکات بە تۆمارکردنی ناوی لیست و قەوارە سیاسییەکان، بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، بڕیاریداوە رۆژی ٣٠-٩-٢٠١٨ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانبەڕێوەبچێت، لهگهڵ نزیكبوونهوهی ئەو وادهیەش، كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنەکان و راپرسی له كوردستان، دهستی به ئامادهكاری بۆ تۆماركردنی ناوی قهواره سیاسییهكان كردووه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند “لە سبەیەوە رۆژی یەكشەممە ٢٧-٥-٢٠١٨، کۆمسیۆن دەستدەکات بە تۆمارکردنی ناوی لیست و قەوارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠-٩-٢٠١٨”.
سەبارەت بەو لیست و قەوارانەی، کە پێشتر ناوی خۆیان تۆمارکردبوو، شێروان زرار گوتی “ئەو حیزبانەی، کە پێشتر ناویان لە کۆمسیۆن تۆمارکردبوو، لەلایەن کۆمسیۆنەوە پەسەندکرابوون، بەڵام وەکو داواکاری هەر دەبێت نوێنەری کیانی سیاسی جارێکی دیکە بێتەوە داواکاری پێشکەش بەکۆمسیۆن بکات، بۆیە سبەنێ ئەنجومەن کۆ دەبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەردەدەن کە چۆن بێت”.