ناوی بەربژێرە کوردەکانی پۆستی سەرۆککۆماری ئاشکرا دەبێ

0

نوچەنێت-شەرقولئەوسەت

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەک لە هەرێمی کوردستان، پێنج بەربژێری یەکێتی و پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاشكرا دەکات.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، هەر یەک لە فواد مەعسوم، سەرۆککۆماری ئێستای عێڕاق و عەبدوللەتیف رەشید، وەزیری پێشووی دارایی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی راوێژکارانی سەرۆککۆماری بۆ ئەم پۆستە بەربژێرن، هەر چەند بڕیاری کۆتایی لەم بارەیەوە نەدراوە.

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە پارتی دیموکراتی کوردستان، بە فەرمی هیچ ناوێکی پێشنیار نەکردووە، بەڵام گریمانە لە سەر چەند ناوێک دەکرێ. بەپێی زانیارییەکان، هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراق، یەکێک لە بەربژێرەکان دەبێ، بەڵام چانسی کەمی هەیە، لە لایەن شیعەکانەوە ڤیتۆ دەکرێت.

فازڵ میرانی و فواد حوسێن، دوو ناوی دیکەن، کە گریمانە دەکرێن بۆ ئەم پۆستە کاندید بکرێن.

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، پارتی جەختی لە سەر پۆستەکانی هەرێمی کوردستانە و بە ئەگەری زۆر، سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق، یەکێک لە کاندیدکانی یەکێتی بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com