نوچەنێت-ئانادۆڵ
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، لە کۆبوونەوەی گروپی کاری هاوبەشی ئەمریکا وتورکیا، لە سەر دانانی نەخشەرێگایەک بۆ سەقامگیری وئارامی لە مەنەج گەیشتوونەتە رێککەوتن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننایەکدا دەڵێت، ئەنجامی کۆبوونەوەی گروپی کاری ئەنقەرە و ئەمریکا، دانانی نەخشەرێگایەکە، کە بە وهۆیەوە دوو لایەن بۆ پێکهێنانی ئارامی و سەقامگیری لە شاری مەنبەج هاوکاری یەکتر دەکەن.
بە پێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش ئۆغڵۆ و مایک پەمپیۆ، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا وئەمریکا رۆژی چواری جونەی، بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە کۆدەبنەوە.