نوچەنێت-هەولێر
کۆمپانیای روسنەفتی روسی ئەمڕۆ لە کۆڕبەندی پترسبێرگ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژووکرد بۆ پەرەپێدانی کەرتی غاز لە کوردستان.
کۆمپانیای روسنەفت لە پرێس کۆنفرانسێکدا دەڵێ “لە چوارچێوەی گرێبەستە واژووکراوەکەدا، پلانێکی هەمەلایەنە هەیە بۆ پەرەپێدانی کارەکانی پەیوەست بە غاز لە هەرێمی کوردستانی عێراق، یەکێک لە لایەنەکانی گرێبەستەکە بونیاتنانی بۆڕی گواستنەوەی غازە”.
ئەوە لە کاتێکدایە مانگی تشرینی یەکەمی رابردووش کۆمپانیا رووسییەکە کۆمەڵێ گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کوردستان واژوو کربوو، بۆ بەدواداگەڕانی نەوت لە پێنج ناوچەی هەرێم، کە پێشبینیدەکات، ٦٧٠ ملیۆن بەرمیل نەوتیان تێدا بێ.