نوچەنێت: تایبەت
به‌هۆی بوونی تێبینی له‌سه‌ر پڕۆژەیاسا‌ی چاکسازی، یاساكه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گه‌ڕاندیه‌وه پەرلەمان و ئائیستاش لایەنەکان لەو بارەیەوە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ تێپەپەڕاندنی ئەو پڕۆژەیاسایە. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت “لە ئەنجامدا پەسەند دەکرێ، بەڵام رەنگە هەندێک بڕگە لەناو پڕۆژەکەیاساکە دەربهێندرێت”.
دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژەیاسا‌ی چاكسازیی موچه و خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كان بۆ جاری یه‌كه‌م له هۆڵی په‌رله‌مان په‌سند كرا، به‌ڵام به‌هۆی بوونی تێبینی له‌سه‌ر یاساكه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گه‌ڕێندرایه‌وه په‌رله‌مان و حکومەت چاوەڕی پەسەندکردنیەتی
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئایدن مەعرووف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی و تاکە پەرلەمانتاری ئەو بەرەیە، لە بارەی پڕۆژەیاسا‌ی چاکسازییەوە رایگەیاند “پڕۆژەیاسا‌ی چاکسازی دووگرفتی لەبەردەم بووە، یەکەم: پڕۆژەیاسا‌ی چاکسازی لە کاتێکدایە، کە لایەنە ساسییەکانی هەرێمی کوردستان کێشەی زۆریان لە نێواندا هەبووە و هەیە. دووەم: کەوتە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. بۆیە مەترسی هەبوو بکرێتە موزاییدە بۆ هەڵبژاردن.
ئایدن مەعرووف دەڵێت، گرفتی پەسەندنەکردنی پڕۆژەیاساکە زیاتر گرفتی سیاسییە، ئەگەرنا پڕۆژەیاساکە زۆر نۆرماڵە. گوتیشی “یان ماددەی سێ (تایبەت بە دەرماڵە) هەڵدەگیریێت یان یاسای خانەنشینی عێراقی پەیڕەو دەکرێت”.
ئەو پەرلەمانتارەی بەرەی تورکمانی جەخت لەوەدەکاتەوە، کە ئەو پڕۆژەیە گرنگە و پشتیوانییەکە بۆ حکومەت و دەستی واڵا دەکات بۆ ئەوەی چاکسازی زیاتر بکات لە هەرێم. ئاماژەی بەوەشکرد، کە مادەکانی (٣، ٨ و ١١) ماوە پەسەند بکرێت.
لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە ئایدن مەعرووف گوتی “پڕۆژەیاساکە لە ئەنجامدا پەسەند دەکرێ، بەڵام رەنگە هەندێک بڕگە لەناو پڕۆژەکەیاساکە دەربهێندرێت، تاکو بە ئاسانی لە پەرلەمان تێپەڕێندرێت”.