یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردن راگەیاند

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە ترسمان لەوە نییە هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەسیستەمی ئەلیکترۆنی بێت یان بەدەستی، گرنگ ئەوەیە پڕۆسەکە بەسەلامەتی بڕوات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤-٥-٢٠١٨، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، تاوتوێی پرسی بەکارهێنان یان بەکارنەهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم کرد. لە ئەنجامدا بە کۆی دەنگی هەر نۆ ئەندامەکەی ئەنجومەنەکە بڕیاردرا، کە “سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ  دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش بەکارنەهێنرێت و وەک پێشتر دەنگەکان بەدەست جیابکرێنەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی٢١-٥-٢٠١٨، پێنج لایەنە ناڕازییەکەی هەرێمی کوردستان (گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی) یاداشتێکی پێنج خاڵیان ئاراستەی کۆمیسیۆن کرد و داوایانکرد، کە کار بە سیستەمی ئەلیکترۆنی نەکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، خەڵەف ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی کۆمسیۆن بۆ جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ  هەڵبژاردنەکانی هەرێم، رایگەیاند “هەر شتێک لەبەرژەوەندی پڕۆسەی  هەڵبژاردندا بێت، ئێمە پێمان باشە، جا بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بێت یان بەدەست، ئێمە هیچ گرفتێکمان نییە، گرنگ ئەوەیە پڕۆسەکە تانەی لێ نەدرێ و بەسەلامەتی بڕوات”.

سەبارەت بەکاریگەری بڕیارەکەی کۆمسیۆن لەسەر رێژەی دنگەکانیان، خەڵەف ئەحمەد گوتی “یەکێتی دەنگەکانی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە، چونکە ئەمە پەیوەندی بەوەوە نییە، کە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی دەکرێت یان بەدەست، بەڵکو پەیوەندی بە سۆزی خەڵک و پشتیوانی خەڵکەوەیە بۆ یەکێتی، بێگومان ئەگەر یەکێتی بەم بەرنامەی، کە ئێستا خەریکە نزیکە لە خەڵکەوە، بەردەوام بێت دەنگی خۆی دەهێنێتەوە. بۆیە ئێمە ترسمان نییە لەوەی بەدەست بێت یان بە سیستەمی ئەلیکترۆنی هەژمار بکرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com