کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکانی راگەیاند

0

نوچەنێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا، وادەی تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکانی راگەیاند.

لەسەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، رۆژی 30-9-2018، وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە، هاوکات کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ئەوەی خستەڕوو، کە لەم هەڵبژاردنە، دەنگەکان بەدەست هەژار دەکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-5-2018، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا، ئەوەی خستووەتەڕوو، کە تۆمارکردن و راستاندنی قەوارە سیاسییەکان لە بەرواری 27-5-2018ەوە تاکو 7-6-2018، دەست پێدەکات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، ئەوەشی روونکردووەتەوە، کە تۆمارکردن و راستاندنی هاوپەیمانیەتییەکان لە بەرواری 18-6-2018ەوە تاکو 20-6-2018، دەستپێدەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com