شاندی پارتی و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24- 5- 2018 باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، هیشتا زووه‌ باس له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق بكرێت و دەشڵێت “له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد و پارتى په‌یوه‌ندییه‌كى باش و گرنگمان هه‌یه‌”.

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی عێراق، شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، له‌ به‌غدایه‌.

ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاندی پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ باڵیۆزخانه‌ى تاران له‌ به‌غدا، به‌ڕۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند: “په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان ئێران و گه‌لى كوردستان به‌گشتی و پارتى به‌ تایبه‌تى، زۆر باش و گرنگه‌، چاومان له‌وه‌یه‌ زیاتر په‌ره‌ى پێبده‌ین”.

مه‌سجدی ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی پارتى، بۆ گفتوگۆكردن بووه‌ له‌سه‌ر دۆخى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌گه‌ڵ گفتوگۆكان و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ. باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ لایه‌نه‌ براوه‌كان ئێستا سه‌رقاڵی گفتوگۆكردنن و بۆچوونه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ “ئیستا زووه‌ باس له‌ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ بكه‌ین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com