نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان، حەقدەستی مانگی 2ی 2018ی کۆمپانیای نەوتی تاقە دەدات، کە بڕی 34 ملیۆن دۆلار.
کێڵگەی ئەترووش کێڵگەیەکی نوێیە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی رابردووەوە دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت کردووە.
کۆمپانیای نەوتی شامارانی کەنەدی، کە کۆمپانیای هاوبەشە لە کێڵگەی ئەترووش ئاشکرای دەکات، کە کۆمپانیای تاقە، کۆمپانیای سەرکاری کێڵگەی ئەترووش بڕی 34 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری وەک حەقدەستی کۆمپانیاکە بۆ مانگی 2ی ئەمساڵ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتووە.
کۆمپانیای شاماران دەڵێت “لەو 34 ملیۆن دۆلارە 15 ملیۆن دۆلاری بۆ حەقدەستی هەناردەکردنی نەوتە لەو مانگەدا و هەروەها بڕی 19 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەو پارەیە بۆ تێچووی ئەو بۆریەیە کە لە کێڵگەی ئەترووشەوە بۆ بۆری سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان – جەیهان راکێشراوە”.