نوچەنێت
بەمەبەستی گفتوگۆكردن له باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق، شاندیکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، گه‌یشته به‌غدا.
به گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی یەکێتی، شاندەکە پێکهاتووە لە مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، کە سه‌رۆكایه‌تی شانده‌کە ده‌كات . بە ئەندامێتی رزگار عه‌لی، خالید شوانی، فریاد رواندزی و سه‌عدون فه‌یلی.
له‌م سه‌ردانه‌دا کە دوو رۆژ دەخایەنێت، شانده‌كه‌ی یه‌كێتیی دیدار و گفتوگۆ لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق، لەگەڵ هەریەک له موقته‌دا سه‌در، حه‌یده‌ر عه‌بادی، نوری مالكی، عه‌مار حه‌كیم، هادی عامری، ئوسامه نوجێفی و لایه‌نه سووننه‌كانی دیكه ده‌كه‌وێت.