هەڵوێستی موقتەدا سەدر لەبارەی چارەسەر کردنی کێشەی کورد

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە رێبەری رەوتی سەدر لە کۆبوونەوەی لە گەڵ شاندی کوردی رایگەیاند، حکومەتی داهاتوو سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ برایانی کورد چارەسەر دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 22-5-2018، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی فازل میرانی، سکرتێری پارتی سەردانی بەغدایان کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ لیستە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆ بکەن، لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی موقتەدا سەدر، لە کۆبوونەوەکەدا موقتەدا سەدر جەختی لە یەکهەڵوێستی کورد کردەوە، لە بەرامبەر رووداو و پێشهاتەکاندا.

رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی سائیروون کە زۆرترین کورسییەکانی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێناوە راشیگەیاند: “حکومەت لە قۆناغی داهاتووی عێراق سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ برایانی کورد چارەسەر دەکات و بەشێوەیەکی باوکانە کار لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکات”.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەبۆنەی سەرکەوتن و بە دەستهێنانی پلەی یەکەم لەلایەن هاوپەیمانی سائیروون بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییان لە موقتەدا سەدر کرد.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com