نوچەنێت
پێنج حیزبە ناڕازییەکەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەنوسراوێكدا پێنج داواكاری ئاراستەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان دەكەن.
دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، بە سستەمی ئەلیکترۆنی، هەر یەک لە گۆڕان، یەكگرتو، كۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی و بزوتنەوەی ئیسلامی، لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناڕازین و جەخت لەوە دەكەنەوە، كە ساختەكاری لە ژماردەنی دەنگەکاندا کراوە.
هەر پێنج حیزبەکە نووسراوێكی پێنج خاڵییان ئاڕاستەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان كردووەو داواكارن، لە هەڵبژاردنی داهاتووی كوردستان هەژماركردنی دەنگەكان بە شێوازی ئەلیكترۆنی نەبێت. هەروەها ئەو پێنج لایەنە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ کۆمسیۆن ئەنجام بدەن.