نوچەنێت
دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، كۆریای باكور گومانی له ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره بۆ درووست بوو، کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە سنگاپورە بەڕیوەبچێت. جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجام دانی ئەم دیدارە هەیە.
مایك پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه ئه‌گه‌ر كیم جۆنگ ئون، پێیوابێت ده‌توانێت فێڵ له دۆناڵد تره‌مپ بكات. پێویسته كۆریای باكور هه‌وڵی ئه‌وه نه‌دات، بەرامبەر بەڵێنەکانی واشنتن سازشی بۆ بكات.
لەسەر ئەو بنەمایە مایک پێنس بە کەناڵی فۆکس نیوزی گوتووە،کشانەوەی ئەمریکا لە دیداری ١٢-٦ کە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ و کیم جون ئون، ئەنجامیبدەن.