کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ چییە؟

0

نوچەنێت: تایبەت

هەشت فراكسیۆنی پەرلەمانی کوردستان داوا دەكەن كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان تەرخانبكرێت بە گفتوگۆكردن لەسەر كەموكورتییەكانی سیستەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ساختەكاری لە ئەنجامەكانی. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت “پشتیوانییەکی مەعنەوییە و لە هەمان کاتدا دەتوانرێت فشارێک بێت لەسەر کۆمسیۆن”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئایدن مەعرووف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی و تاكە پەرلەمانتاری ئەو بەرەیە لە پەرلەمانی كوردستان، لەو بارەیەوە رایگەیاند “پەرلەمان مەرجەعە لە هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی هەموو لایەنێک دەکات، کە زیاتر پشتیوانی مەعنەوییە و لە هەمان کاتدا دەتوانرێت فشار لەسەر کۆمسیۆن دروستبکرێت”.

ئایدن مەعرووف دەڵێت، لە ئێستادا هەڵبژاردن کراوە و ناکرێتەوە و ئەنجامەکەشی دیارە، بەڵام بۆ داهاتوو، هەر هیچ نەبێ رێگری بکرێ خروقات. گوتیشی ” خەڵک لە ئێستا دا متمانەی بە هەڵبژاردن نەماوە بەتایبەت لە پاش هەلبژاردنی ١٢-٥-٢٠١٨، بۆیە دەبێ پەرلەمان بتوانێ متمانە بۆ خەڵک بگێڕێتەوە”.

دەقی داواکاری و واژۆی ٤٣ پەرلەمانتاری کوردستان:

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com