نوچەنێت: تایبەت
شەش لایەنە سیاسیەکەی هەرێمی کوردستان، لەبارەی تانەدانەکەیان لەئەنجامەکانی هەڵبژاردن، چاوەڕوانی وەڵامی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن. پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو-ش دەڵێت “لەسەر وەڵامی کۆمسیۆن دەوەستین بۆ راستکردنەوەی ئەو هەڵانەی کراوە، بەپێچەوانەوە هەڵوێستمان دەبێت”.
رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨، ههڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکانی بهڕێوهچوو، دوای ئاشکرابوونی ئەنجامە بەراییەکانیش، هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، رایانگەیاند “ساختەکاریەکی زۆر بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا کراوە و هەموو ئەنجامێکی هەڵبژاردنێکیان رەتکردەوە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، د. شیرکۆ جەودەت، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە هەڵوێستی حزبەکەی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژارن، رایگەیاند “هێشتا وادەی یاسایی تانەدان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی نەهاتووە، ئێمە لەقۆناغی تانەدانداین، ماوەی ٧٢ کاتژمێر لەدوای راگەیاندنی دەنگەکان دیاریکراوە”.
شیرکۆ جەودەت دەڵێت “لەدوای تەواو بوونی ئەو وادە یاساییەی کۆمسیۆن دیاریکردووە بۆتانەدان لەئەنجامەکانی هەڵبژاردن، لەسەر وەڵامی کۆمسیۆن دەوەستین بۆ راستکردنەوەی ئەو هەڵانەی، کە کراوە، بەپێچەوانەوە بەدڵنیاییەوە هەڵوێستمان دەبێت”.