دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری زیانمەندانی لافاو دەکات

0

نوچەنێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان، پارسێلی خۆراک و پێداویستی ناوماڵی پێشکەش بە 300 خێزانی ھەژار و زیانمەندانی لافاو لە شاری سۆران و دەوروبەری کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١-٥-٢٠١٨، تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی ھاوکاریکردنی کەمدەرامەتان و زیانلێکەوتوانی لافاو گەیشتە شارەدێی دیانە لە شاری سۆران.

هەروەها لە پڕۆژەکەدا پارسێلی خۆراک، دوو بەتانی، ڕادیۆ، سێتی مەتبەخ و چەند پێداویستییەکی دیکەیان پێشکەش بە 150 خێزانی ھەژار و کەمدەرامەت لە شارەدێی دیانە کرد، دواتر پێداویستییەکان پێشکەشی 150 خێزانی دیکەی سۆران و دەوروبەری کرا، کە بەھۆی لافاوەوە زیانمەند بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com