کاندیدی کۆتای شەبەک بۆ چ لایەنێک دەبێ؟

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ رایدەگەیەنێت، لە ناو شەبەکەکان زۆرینەی دەنگ ئەو کەسانە هێناویانە، کە خۆیان بە کورد دەزانن.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی شەممە ١٢-٥-٢٠١٨، پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پارێزگای نەینەوا، ٦ کورسی بەدەستهێنا و بووە لیستی دووەم. سەرەڕای رێگرییەکان لە کاتی بانگەشە و دەنگدان. هاوپەیمانی نەسر، بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بە ٧ کورسی دەنگی یەکەمی بەدەستهێنا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەموزینی، لەبارەی ئەنجامی دەنگەکانی کورد لە پارێزگای موسڵ، رایگەیاند: لە ناو شەبەکەکان زۆرینەی دەنگ ئەو کەسانە هێناویانە، کە خۆیان بە کورد دەزانن، کە ژمارەیان ٤٠٠ هەزار کەسە و کورسییەکی کۆتایشیان هەیە، جگە لەوەش کاندیدی دیکەشیان هەبوو.

سەعید مەموزینی دەڵێت “لیستی ئەحراری شەبەک، لە پارتییەوە نزیکە و ئەگەری هەیە کاندیدە کۆتاکەیان بچێتە ناو فراکسیۆنی داهاتووی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، چوونکە ئێمە پێداگرین لەسەر ئەوەی کە شەبەک کوردن و کوردستانین و دەبێ بگەڕێنەوە سەر هەرێمیکوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com