نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، شەش لایەنە ناڕازییەکە بۆ رووداوی ١٦ی ئۆکتۆبەر، کە نیوەی خاکی وڵاتەکەمان داگیر کرا بێ دەنگ بوون، بەڵام بۆ لە دەستدانی کورسی پەرلەمانی عێراق، شین دەکەن.
شەش لایەنی سیاسی هەریمی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و حزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، ژمارەی دەنگەکانیان بە کەم دەزانن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٢-٥-٢٠١٨ و پارتی و یەکێتی نیشتمانی بە ئەنجامدانی خروقات تۆمەتبار دەکەن، بەتایبەت یەکێتی و داوای ژەژمارکردنەوەی دەنگەکان دەکەن بەڵام کۆمسیۆن داواکەیانی رەتکردۆتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، لە بارەی شەش لایەنە ناڕازیەکەی هەرێم بە ئەنجامی هەڵبژاردن رایگەیاند “ئەو لایەنانە بۆ رووداوی ١٦ی ئۆکتۆبەر، کە نیوەی خاکی وڵاتەکەمان داگیر کرا بێ دەنگ بوون، بەڵام بۆ لە دەستدانی کورسی پەرلەمانی عێراق، شین دەکەن و تازە بە بیریان هاتووە لە ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت کراوە.
عەلی عەونی دەڵێت “ئێستاش ئەوەی ناڕازییە لەو شێونانەی، کە پارتی دەسەڵاتی هەیە، وەک لە سەر هەولێر و دهۆک، کە ئێمە پێشتر گوتمان بڕوامان بەو دەنگدانە نییە لە سلێمانی و پێویستە بە دەست هەژمار بکرێت و دەنگی ئەم شوێنانەش بە دەست هەژمار بکرێت. تا کێشەکە بدۆزرێتەوە”.