هەڵوێستی زۆرینەی گۆڕان لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بایکۆت کردنی پڕۆسەی سیاسی عێراق، یەکێکە لە ئەگەرە بەهێزەکانی بەردەممان و تائێستا زۆرینەی بۆچوونەکان لەگەڵ بایکۆتکردنن.

رۆژی شەممە ‌١٢-٥-٢٠١٨، هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، دوای ئاشکرابوونی ئەنجامە بەراییەکانیش، بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، رایانگەیاند “ساختەکاریەکی زۆر بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا کراوە و هەموو ئەنجامێکی هەڵبژاردنێکیان رەتکردەوە”. یەکێک لەو ئەگەرانەی، کە لایەنە ناڕازییەکانی هەرێمی کوردستان باسی دەکەن، بایکۆت کردنی پڕۆسەی سیاسی عێراقە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جەعفەر خەیات، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە دوایین هەڵوێستی حزبەکەی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند “تا ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشداریکردن یاخود بایکۆت کردنی پڕۆسەی سیاسی عێراق نەداوە، بۆ بڕیاردان لە سەر ئەو پرسەش جڤاتی گشتی و نیشتمانی، کۆبوونەوەی خۆی  ئەنجام دەدات و بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی دەدات”. 

جەعفەر خەیات، ئاماژەبەوەش دەکات، کە بایکۆت کرنی پڕۆسەی سیاسی عێراق، یەکێکە لەو ئەگەرە بەهێزانەی، کە بزووتنەوەی گۆڕان ئەگەری هەیە بیگرێتەبەر. گوتیشی “تائێستا زۆرینەی بۆچوونەکانمان لەگەڵ ئەوەدان بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی عێراق بکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com