نوچەنێت
بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگێکدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 100 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
عەمید سەدیق عەلی، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سۆران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە ماددەی هۆشبەری تێدا بووە، بەڵام شوفێرەکەی رایکردووە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران ئاشکراکرد “کەسەکە بە شەو کەتووەتە نێو مەفرەزکانی ئێمە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی راگرتووە، شوفێرەکە هەستی بە ترس کردووە و هەڵاتووە، ئۆتۆمبێلەکەش کەوتووەتە دەستی ئێمە. دوای دەستبەسەرداگرتنی و ئەنجامدانی پشکنین بۆی، دەرکەوتووە، کە ماددەی هۆشبەری تێدا بووە”.
عەمید سەدیق هەروەها گوتی “ئەو کەسەی ماددە هۆشبەرەکانی هێناوە، لە تورکیاوە دەربازی ناوچەی بەرمیزە بووە، بازرگانێکی دیارە و خەڵکی سۆرانە، کەسوکارەکەشی لە سۆران دەژین، داواکاریشن خۆی رادەست بکات”.
لە ماوەی مانگێکدا ئەمە سێیەمجارە دەست بەسەر ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت، عەمید سدیق لەمبارەیەوە گوتی “لە 17ی 4، 26ی4 و 18ی ئەم مانگە دەستمان بەسەر زیاتر لە 102 کیلۆ گرام هێرۆیندا گرتووە، هی ئەمجارە 38 کلیۆ و چەند گرامێک بوو”.
