ئەمڕۆ پێشمەرگەیەکی کۆماری کوردستان کۆچی دوایی کرد

0

نوچەنێت

پێشمەرگەیەکی کۆماری کوردستان و یاوەری مستەفا بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت کۆچی دوایی کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە 20-5-2018)، لە شاری سۆران، زرار سلێمان بەگ دەرگەڵەیی (ناسراو بە مام زرار)، پێشمەرگەی کۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلوول و یاوەری مەلا مستەفا بارزانی بۆ یەکێتیی سۆڤیەت، لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زرار سلێمان بەگ یەکێک بوو لە پێشمەرگەکانی کۆماری کوردستان لە مهاباد، هەروەها یاوەری مەلا مستەفا بارزانی بوو بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لەوێ کۆلێژی ئادابی لە زانکۆی تاشکەند تەواوکرد.

زرار سلێمان بەگ، لە ساڵی 1927 لەدایکبووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ 20ئەم مانگە، لە شاری سۆران لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com