یەکلاکردنەوەی خروقاتی هەڵبژاردن کاری چ لایەنێکە؟

0

نوچەنێت: تایبەت

دوای ئەوەی چەند لایەنێکی سیاسی لە لە هەریمی کوردستان و عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان رەتکردەوە و داوای بە دەست هەژمارکردنەوەی دەنگەکانیان کرد بەتایبەت لە کەرکوک و سلێمانی و پەرلەمانی عێراقیش بۆ ئەو بابەتە کۆبوونەوەیەکی پێکهێنا پەرلەمانتارێکیش دەڵێت “ئەو کۆبوونەوەیە تەنها شانۆگەرییە و یەکلاکردنەوەی کاری کۆمسیۆن و دادوەرەکانە”. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، لە بارەی لێپێچینەوە لە بەرپرسانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە پەرلەمان رایگەیاند: نوسراوی سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن روونە، کە دەڵێت “گفتوگۆ لەسەر ئەو خروقاتانەی، کە روویانداوە” لە کاتی هەڵبژاردن، بەتایبەتی لە پارێزگای کەرکوک.

ئەشواق جاف دەڵێت، ئەم خروقاتانە کاری پەرلەمانی نییە لێپرسیەوە و کار و قسەی لەسەر بکات؛ بۆ ئەوە هەیئەتی دادوەری بۆی هەیە قسەی لەسەر بکات. ئەوان و کۆمسیۆن بەرپرسن لەسەر وەڵامدانەوەی ئەو خروقاتانە، بەشێوەیەکی یاسایی.

لەبارەی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر خروقاتی هەڵبژاردن ئەشواق جاف گوتی، ئەو دانیشتەنەی پەرلەمان شانووگەری رۆڵ دەبینێت لەو بابەتە؛ تەنها بۆ ئەوەی بڵێن دانیشتنێکمان لەسەر ئەو بابەتە کرد، ئەگەرنا کاری پەرلەمان نییە و یەکلاکردنەوەی ئەو کەیسە کاری دادوەرەکان و کۆمسیۆنە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com