هەڵوێستی گۆڕان لەسەر بەشداری کردن لە حکومەتی داهاتوو

0

نوچەنێت: تایبەت

کورسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە ٨ کورسییەوە بۆ ٥ کورسی کەمیان کرد، کە چوار کورسی سلێمانی و یەک کورسی ھەولێری بەدەستھێناوە و ئەوەش ناڕەزایەتی لای بزووتنەوەکە دروستکردووە. بەرپرسی مەکۆی گۆڕان-یش لە هەولێر دەڵێت “لە گەل پێنج لایەنی سیاسی رێککەوتووین و لە هەوڵی بەرەیەکین، کە لە داهاتوودا هەر چۆنێک بێت پێکەوە بڕیار بدەین.

بەپێ ئەو ئەنجامەی درەنگانێکی شەوی ڕابردوو کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کورسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە ٨ کورسییەوە بۆ ٥ کورسی کەمیان کرد، کە چوار کورسی سلێمانی و یەک کورسی ھەولێری بەدەستھێناوە و ئەوەش ناڕەزایەتی لای بزووتنەوەکە دروست کردووە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ساختەکردن و دزینی دەنگەکانیان تۆمەتبار دەکەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هێمن شێخانی، بەرپرسی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر، لەبارەی هەڵوێستیان لە دوای هەڵبژاردن رایگەیاند، لە گەل پێنج لایەنی سیاسی رێککەوتووین و لە هەوڵی بەرەیەکین، کە لە داهاتوودا هەر چۆنێک بێت پێکەوە بڕیار بدەین. لە گەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵی جددیمان داوە، بەڵام نەمانتوانی کۆمسیۆنی باڵای عێراق رابگرین.

بەرپرسی مەکۆی هەولێری گۆڕان دەڵێت، زیاتر لە پەنجا سکاڵامان هەبووە، بەڵام کۆمسیۆن نەیخوێندۆتەوە. هەروەها ئەمانە هەمووی بە خیانەتێکی گەورەی نیشتمانی و دزییەکی گەورەی دادەنێن، بۆیە بۆ ئەوەی روو سپی هاوڵاتیان بین و پێیان بڵێین ئێمە لە خەمی ئێوەدایین و بڕوامان بە بەشداری لە حکومەتێک نییە، کە دیموکراسی لەکەدار کردبێت، کە هیچ مانایەکیان بۆ دیموکراسی نەهێشتووەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com