نوچەنێت
دوای ئەوەی تەرمی ئافرەتێك لەسەر رێگای بێستانە دۆزرایەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لەو رووداوەکە کرد و بکوژەکەشی ئاشکرا کرد.
دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە ١٧-٥-٢٠١٨، کەسێک لە گەڕەکی سەفین دەکوژرێت، دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر، تەرمی ئافرەتێكیش لەسەر رێگای بێستانە دۆزرایەوە و دواتریش دەرکەوت، کە کوژرانی پیاوەکە پەیوەندی بەو ئافرەتەوە هەیە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ هەینی ١٨-٥-٢٠١٨، هۆگر عهزیز، گوتهبێژی پۆلیسی ههولێر ئاشكرای كردووە، کە “ئارام عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان، کە دەکاتە مێردی ئەو ئافرەتەی ناوی شاناز تاریقە و تەرمەكەی لە بێستانە دۆزراوەتەوە، هەردووکیان لەلایەن برایەکی ژنەكەوە کوژراون”. گوتیشی “تەنها هۆکاریش بۆ ئەم دوو تاوانی كوشتنە، هەوڵی جیابوونەوەی ژن و مێردەكە بووە”.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بكوژهكه ناسنامهكهی ئاشكرا بووە، بهڵام بۆ شوێنێكی نادیار رایكردووه و هێشتا دهستگیر نهكراوه.
