نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
ئەنجومەنی سینای ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی ١٨-٥-٢٠١٨)، پێشنیاری دانانی ژنێکی لە لایەن سەرۆکی ئەم وڵاتە بۆ پۆستی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (سی.ئای.ئەی) پەسەند کرد.
دەنگهێنانەوەی خانمی هسپیل کە بە یەکەم ژن هەژمار دەکرێ کە پۆستێکی وا هەستیار وەردەگرێ،لە گەڵ رەخنەی توندی ژمارەیەک لە سیناتۆرەکانی کۆماریخواز و دیموکراتی ئەم وڵاتە بەرەوڕوو بووەوە.
لە کاتێکدا خانمی هسپیل پۆستەکەی وەرگرتووە،پێشتر ژمارەیەک لە میدیاکانی ئەمریکا گومانیان لەسەر دەنگدانی سینا بە ناوبراو کردبوو.
دەنگی ئەرێنی چەند سیناتۆرێکی دیموکرات بووەوە هۆی ئەوە کە ئەم ئەفسەرەی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ببێتە یەکەم ژن لە مێژووی ئەمریکا کە وەک سەرۆکی ئەم دەزگا هەڵبژێردرێ.
پێشینەی سەرۆکی نوێی سی.ئسی.ئەی بە تایبەت لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ژێر پرسیاردایە،دەگوترێ لەم ساڵەدا خانمی هسپیل لە زیندانێکی ئەمریکا لە تەیلەند،بەندکراوەکانی ئەشکەنجە کردووە.