هەڵوێستی بانکی جیهانی لەبارەی کاریگەری هەولێر لەسەر بازاڕی نەوت

0

نوچەنێت-کوردپرێس

سەرۆکی توێژینەوەکانی بانکی جیهانی دەڵێت، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەغدا، لە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، کاریگەری زۆری بە سەر بازاڕی نەوت دەبێت.

ئێحسان خومن، سەرۆکی لێکۆڵێنەوەکانی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ستراتیژیستی بانکی جیهانی، لە لێکدانەوەیەکدا لەبارەی بازاڕی نەوت دەڵێت: گرنگترین بابەت لە ئێستای بازاڕی نەوت، چۆنیەتی پەیوەندی بەغدا لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە وەک فاکتەرێکی گرنگ کار دەکاتە سەر بازاڕی نەوت.

خومن لە شرۆڤەیەکدا بۆ ئەم بۆچوونەوەی خۆی و بە سەرنجدان بە ژمارەی کورسیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و دووبارەوە بوونەوەی ئەم سەرکەوتنە لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت “لەو رووەوە، کە پارتی دیموکرات پێگە و رۆڵی گرنگی لە هەرێمی کوردستان هەیە، رەنگە ئیدارەی نوێی عێراق ناچار بێت لەبارەی سەرچاوە سروشتییەکان و بە تایبەت لە بارەی رێککەوتن بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک، لەگەڵ کوردەکان بکەوێتە دانوستانەوە”.

ئەم ستراتیژیستەی بانکی جیهانی جەختیش دەکاتەوە، ئەوەی گرنە چۆنیەتی مامەڵەکردنی ئیدارەی نوێ عێراق لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کورستانە، حکومەتێک، کە لە هەناردەی ٤.٤ ملیۆنی نەوتی عێراق، پشکی نزیک بە ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ هەزار بەرمیلی هەیە. دەبێ چاوەڕێ بکرێ تاکوو بزانین دوو حکومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستان، لە دوای تەشکیلی کابینەی نوێی عێراق، چۆناوچۆن دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com