نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، زیاتر لە ٨٠ واژوو كۆكراوەتەوە، بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان لەسەر دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن.
رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، لە سەر جەم پارێزگاکان بەڕێوەچوو، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانیش بەشێک لە لایەنەکان کوردستانیەکان و بەشیک لە لایەن عێراقیەکان، نیگەرانی خۆیان لە ئەنجامەکان دەربڕی و رایانگەیاند، ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان کراوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، زانا رۆستایی، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “ئەمڕۆ پێنج شەممە زیاتر لە ٨٠ ئەندامی پەرلەمان واژۆیان کردووە و داوای کۆبوونەوەی نائاسایی دەکەن سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، دوای کۆکردنەوەی واژۆکان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە”.
رۆستایی گوتیشی “دوای ئاراستەکردنی واژۆکان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا، ڕۆژی شەممەی داهاتوو، کۆبوونەوەیەکی تایبەت، بە بەدواداچوون بۆ ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی باڵای کۆمسیاران”.