نوچە.نێت
سینارست و دەرهێنەری بەتوانا ، لوقمان غەریب بۆ نوچە نێت رایگەیاند ” بریارە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بە هاوبەشی کۆمپانیای بابیلون و ناوەندی گاڤ بۆ کاری تەلڤزیونی و سینەمای کوردی زنجیرە درامای “دوابریاری یاقوب” لە کەناڵی کۆرەک تی ڤی KOREK TV، پەخش بکرێت”.
لوقمان غەریب، وتیشی، ناوەرۆکی دراماکە باس لە کۆمەڵێک رووداوی کۆمەڵایەتی سەردەم دەکات، سەرجەم بینراوەکانی دراماکە لە ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری وێنەگیراون.
دراماکە لە 30 ئەڵقە پێکهاتوەو هەرئەڵقەی 54 دەقیقەیە، وە زیاتر لە 100 ئەکتەری ناوداری کورد رۆڵ دەبینن، کە دیارتینیان بریتین لە” حەمە رەشید هەرەس، فرمێسک مستەفا، ئەحمەد جوڵا، مستەفا ئەحمەد، سەمیعە ئەحمەد، قادر مستەفا، غەفور عەبدوڵا، حەمە سەعید ئیبراهیم”.
لوقمان عەریب ئەوەشی خستە روو کە ” کارە هونەریەکان ستافێکی تەکنیکی خاوەن ئەزموون و شارەزای بیانی کە لەووڵاتی ئیرانەوە هێنرابوون “نەصروڵا کەبیری، کامێرامان، جەمشید ئەزموودا کاری دەنگ، فرشاد شاحسینی لایتن”،کاری جێبەجێکردنیان ئەنجام داوە، لوقمان غەریبیش وەک کاری دەرهێنان و سینارستی دراماکە کاری کردوە.
وتیشی” درامای دوابریاری یاقوب” لە شەوانی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە 3 کاتی جیاوازدا “10ی شەو، 2ی پارشێو، 2ی پاشنیوەرۆ” لە کەناڵی کۆرک تی ڤی پەخش دەکرێت.