نوچەنێت
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ بێده‌نگ بوونمان، پێشنیارى دوو كورسى زیاده بۆ یه‌كگرتوو ده‌كرێت.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە، ته‌واوی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه پرۆسه‌یه‌كی زۆر گاڵته‌جاڕییانه‌یه، ئه‌تككردنی دیموكراسییه و ناشرین كردنی سومعه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له‌به‌رده‌م دونیای ده‌ره‌وه‌دا،ته‌نانه‌ت بێحورمه‌تیكردنه به ئیراده‌ی هاوڵاتیان، داوای دووباره ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه ده‌كه‌نه‌وە.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری جارێكی دیكه ژماردنی ده‌نگه‌كان و هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانیش، هەڵەدنی دەڵێت، دوای ئه‌وه‌ی سندوقه‌كان دزران، داواكاری ئه‌وه‌یان نییه‌ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بژمێردرێت، به‌ڵكو داوای دووباره ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن له‌هه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێم و پارێزگای كه‌ركوك.
لە بارەی دواین هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌شى سه‌باره‌ت به پشتگوێ خستنی داواكارییه‌كانیان، رایگەیاند “پێشنیارێك هه‌یه بۆئەوەی بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق بكه‌ن و نه‌چنه ناو هیچ دانوستاندنێك، چونكه لێره‌و له‌وێ هه‌وڵه‌كان ده‌ستیپێكردوه بۆ رازیكردنی لایه‌نه ناڕازییه‌كان”. گوتیشی “ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر كورسی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ساخته‌كاری رێكخراوه، بۆیه ئه‌و گاڵته‌جاڕییه قابیلی قبوڵكردن نییه”.
هه‌ڵه‌دنی ئاماژە بەوەدەکات، کە به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی قسه‌ی ئه‌وه هه‌یه دوو كورسییان له شوێنێك بۆ زیادبكه‌ن و ئه‌وان رازی بن، به‌ڵام به‌و شتانه رازی نابن و پێویسته پرۆسه‌كه دوباره بكرێته‌وه.