نوچەنێت: تایبەت
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە سنووری پارێزگای هەولێر بەرەی تورکمانی عێراق 2 هەزار و 291 دەنگی بە دەستهێناوە. جێگری سەرۆکی ئەو حزبەش دەڵێت “ساختەکاری کراوە و کۆمسیۆن لێی بەرپرسیارە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە رۆژی یەكشەممە 13-٥-٢٠١٨،شەش لایهنى ههرێمى كوردستان، ههریهك له بزوتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسى و دادپهروهرى، كۆمەڵی ئیسلامی، یەكگرتووی ئیسلامی، حزبى شیوعى و بزوتنەوەی ئیسلامی رایانگەیاند، لە هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی كوردستان بەڵگەیان لەبەردەستدا هەیە كە ساختەكاری كراوە و ئەمەش قبوڵ ناكەن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئایدن مەعرووف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی، سەبارە بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “بەپێی ئەنجامەکە دیارە کە ساختەکاری زۆر کراوە و ئەنجامەکەشی قبووڵ ناکەین.
ئایدن مەعرووف دەڵێت “زیاتر ساختەکاری لە پارێزگای کەرکوک کراوە، گومانمان هەیە دەنگی بەرەی تورکمانی دزرابێت، بۆیە داوا دەکەین پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست ئەنجام بدرێت”. گوتیشی “لەو ساختەکارییەی، کە ئەنجام دراوە کۆمسیۆن بەرپرسیارە”.