
یەکێتی داوای شار بەدەرکردنی سەرنوسەری گۆڤاری شەپۆل دەکات
نوچەنێت
بەتۆمەتی ئەوەی کەکار لەگەڵ پارتی دەکات، پەیجێکی یەکێتی داوای شاربەدەرکردنی رۆژنامەنوس ستیڤان شەمزینی دەکات لەسلێمانی و نوسیویەتی” ئەوە قەت سلێمانی نییە شار بە دەری ناکات”. لە بەرانبەریشدا سەرنوسەری شەپۆل ئاشکرای دەکات، کە داوای یاسایی لەسەر یەکێتی تۆمار دەکات.
پەیجی یەکێتی ئایندەیە سەرنوسەری گۆڤاری شەپۆل بەوە تۆمەتبار دەکات کە کار بۆ دەزگای پاراستنی پارتی دەکات و نوسیویەتی”خەڵکی بەشەرەفی سلێمانی ئاگاتان لەم پاراستنە بێت، ئەمە لە سلێمانی بە ناوی ڕۆشنبیری و نووسەرییەوە تێکەڵاوتان دەبێت و ئیشی خۆی ئەکا لەگەڵتان، ئەوە قەت سلێمانی نییە کە لە ئەمەی قبوڵ بکات و شار بە دەری ناکات”.
هەر لەو نوسینەدا هاتووە پەتجەکەیان”بە بەڵگەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەندێک بەڵگە لەسەر ئەم کەسە بڵاو دەکاتەوە”،. پەیجەکە هێرشی کردۆتە سەر گۆڤاری شەپۆل کە ستیڤان شەمزینی سەرنوسەریەتی و نوسیویەتی”گۆڤاری شەپۆل کە ستیڤان بەڕێوەی دەبات، میکانیزمێکە بۆ بەدەستھێنانی زانیاری و جاسووی کردن و تێکەڵاو بوون”.
لەوەڵامی تۆمەتەکانی ئەو پەیجەدا، سەرنوسەری شەپۆل لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت دەڵێت”من ئه‌سڵه‌ن ئه‌ندامی حزب نیم و هیچ پله‌یه‌كیشم نییه له‌ناو پارتیدا، ئیتر چۆن پاراستن بم؟ ئه‌وه هه‌وڵێكی نه‌زۆكانه‌یه دژی من. دوای ئه‌وه‌ش من له هیچ شوێنێكی تره‌وه نه‌هاتوومه‌ته سلێمانی به‌ڵكو زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه بنه‌ماڵه‌كه‌مان له سلێمانی ده‌ژین. من هه‌ر له سلێمانی له‌دایكبووم و هه‌میشه‌ش له سلێمانی ده‌مێنمه‌وه”.
شەمزینی ئەوەشی وت کە”په‌یجی یه‌كێتی ئاینده‌یه منیان بلۆك كرد و وه‌ڵامه‌كانی منیان سڕیه‌وه و بابه‌ته‌كه‌یان كردووه به به‌شێك له سووكایه‌تی به‌من كه ئه‌وه ئه‌بێت بچێته به‌رده‌م یاسا پاشان بۆ په‌یجه‌كه من رێگه‌ی یاسا ده‌گرمه به‌ر و دواقشه‌ش بۆ بڕیاری دادگا به‌جێده‌هێڵم”.
سەرنوسەری شەپۆل ئەوەشی راگەیاند کە داوای یاسایی لەسەر یەکێتیش تۆمار دەکات بۆیە”داوا له یه‌كێتی ده‌كه‌م هه‌ڵوێستی ره‌سمی به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه رابگه‌یه‌نن، من هیچ هه‌ڵوێستێكی شه‌فه‌ویی و زاره‌كی قبوڵ ناكه‌م، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وه نه‌كات من شكات له یه‌كێتی ده‌كه‌م، من دڵنیام ئه‌وانه‌ی له پشتی ئه‌و په‌یجه‌وه‌ن كه‌سانێكی باڵاده‌ست نین له یه‌كێتیدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه شانی یه‌كێتی خاڵییه، بۆیه داوای هه‌ڵوێستیان لێ ئه‌كه‌م”.