نوچەنێت: تایبەت
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 15/5/2018 ”بە بەڵگەی شەرعی“ مانگی بینی، با یەکەی ئیداریی ناوچەکەی ئاگادار بکاتەوە. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت “ئێمە پشت بە بینینی مانگ دەبەستین بۆ دیاری کردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم، لەبارەی دیاری کردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، رایگەیاند “ئێمە پشت بە بینین مانگ دەبەستین و ئەگەر ئەم ئێوارەیە مانگ نەبینرا، ئەو سبەی تەواوکەری مانگی شەعبانە و دوو سبەی رەمەزان دەبێ.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ مانگ لە ئێوارە تەنیا لە دە دەقە لە رۆژئاوابوون بەدیار دەکەوێ، و پشت بە رۆژژمێر نابەستین.
جێی ئاماژەیە، کە لە مانگی رەمەزاندا، کە بە رۆژژمێری کۆچی دیاری دەکرێت، موسڵمانان ل بەرەبەیانەوە تا ئێوارە خۆیان بە دوور دەگرن لە خواردن و خواردنەوەی هیچ شتێک، ئەمەش بە ئەرکێکی بنەڕەتی ئاینی ئیسلام لەسەر موسڵمانان دەزانن.