هەڵوێستی پارتی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن جیاوازە

0

نوچەنێت: تایبەت

دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپا پارتی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و دوای ئەویش یەکێتی دووەم و گۆڕان سێیەم بووە. ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش دەڵێت “ئێمە ئێستاش خۆمان پێ سەرکەوتوو نییە، چوونکە بە گوفتار و کردار لە مەیدانی بەرگریکردندان”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی، سەبارەتی بە بەدەستهێنانی دەنگی یەکەم لە هەڵبژاردنەکان، رایگەیاند “پارتی خۆی پێ سەرکەوتوو نییە، چوونکە بە گوفتار و کردار لە مەیدانی بەرگری لە ماف و خاکی کوردستاندا بووە و ئێمە مافمان لەوە زیاترە.

عەلی عەونی دەڵیت، ئەگەر ئەو تەزویرە گەورەیەی یەکێتی نەبووایە، پارتی دەنگی زۆر زیاتر دەبوو، لە بەر ئەوەی لە بەڕێوە بردنی ئەم حکومەتە هەموو لایەنەکان خۆیان لێ دزییەوە و تەنیا پارتی لەو تەنگانەیە دا بوو، کە میللەت ئەوە دەزانێت.

رۆژی دووشەممە 14-5-2018، جیاکردنەوەی دەنگەکان لە شاری کۆڵن ئەنجامدرا. بەپێی زانیارییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان، بە 1358 دەنگ یەکەمە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بەدەستهێنانی 558 دەنگ دووەمە و بزووتنەوەی گۆڕان بە پلەی سێیەم دێت بە بەدەستهێنانی 298 دەنگ.

ئەم لە کاتێکدایە، کە لە وڵاتانی نەرویج، فەرەنسا، سوێد و ئەڵمانیا پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم بووە و چاوەڕواندەکرێت لە بەریتانیاش دەنگی یەکەم بەدەستبهێنێت. 


Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com