هەڵوێستی کۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردن لە هەولێر

0

نوچەنێت

بەرپرسی ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەولێر، رایدەگەیەنێت، لەكۆی نزیكەی سێ هەزار وێستگە، تەنیا سەد وێستەگە لەڕێگەی (ئار تی ئێس)ەوە نەنێردراون بۆ بنكەی سەرەكی لە بەغدا.

عەلی قادر، بەرپرسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە هەولێر، لە پرێس كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەونیدا رایگەیاند “بڵاوكردنەوەی هەواڵی رفاندنی سندووقەكانی دەنگدان، هیچ بنەمایەكی نییە و پەیوەندی بەوەوە هەبووە، كە بۆ ماوەی چەند خولەكێكی كەم رێگری لە چوونی بریكاری لایەنێك بۆ كۆگاكە كراوە”.

بەرپرسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەولێر جەخت دەكاتەوە، لەسەر بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە ناڕاستە دەتوانن داوای یاسایی تۆمار بكەن و بڵاو كردنەوەی هەواڵەكە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەك بووە”.

عەلی قادر جەختی كردەوە، كە ئەوان پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ بەغدا هەیە، هەر سندووقێك ئەنجامەكەی نەگاتە سەنتەری سەرەكی، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە دەبرێتە هۆڵی شادی.

لەبارەی ئەو سندووقانەی، كە ڕێکەوتی هەڵەیان لەسەرە، عەلی قادر رایگەیاند، كە هەر سندووقێك ئەو كێشەیەی هەبووبێت، نەنێردراوەتە بنكەی سەرەكی.

جەختی لەوەش كردەوە، كە لە هەولێر پاكترین هەڵبژاردن بەڕێوە چووە و هیچ لایەنێكیش سكاڵای نەبووە و لە هەولێر هیچ سكاڵایەك لەسەر ناخاوێنی هەڵبژاردن نەكراوە، سەرجەم سكاڵاكان پەیوەندییان بە رێكاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكەوە هەیە، و ئێستا نێردراون بۆ نووسینگەی نیشتمانی لە بەغدا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com