پارتی: سەرەڕای رێگرییەکان یەکەمین

0

نوچەنێت: تایبەت

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پارێزگاى نەینەوا و قەزای شنگال زۆرترین دەنگی هێناون و یەکەمە، هەروها تاکە لیستی کوردستانییە توانیبێتی کورسی بەدەستبێنێت. بەرپرسێکی پارتی لەو سنوورە دەڵێت “سەرەڕای رێگری و گوشارەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، پارتی لە شنگال یەکەم بووە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەموزینی، بەرپرسى راگەیاندنی لقى 14ی پارتى دیموکراتى کوردستان لە پارێزگاى موسڵ، لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن رایگەیاند “تاوەکو ئێستا نزیکەی 85%ی ئەنجامی دەنگەکان یەکلایی بووەتەوە، بەپێی ئەنجامەکە، پارتی حەوت کورسی مسۆگەر دەکات. 

بەرپرسى راگەیاندنی لقى 14ی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، کە لەنێو لیستە کوردستانییەکان لەدوای پارتی، یەکێتییە، بەڵام نەیتوانیوە کورسییەک بەدەستبهێنن، دوای ئەویش لیستی نیشتمان (گۆڕان، هاوپەیمانی و کۆمەڵ) دێت، بەڵام ئەوانیش نەیاتوانیوە کورسی بەدەستبێنن. گوتیشی “هەروەها لیستى پارتى ئێزدى دیموکراتى سەر بە حەیدەر شەشۆش، کە لیستێکى کوردانی ئێزدی بوو، لیستى چوارەمە، بەڵام ئەوانیش هیچ کورسییەکان نەهێناوە”.

سەعید مەموزینی دەڵێت، دەنگە جیاکراوەکان پارتی 161 هەزار دەنگی هێناون، بەمەش لە دەنگەکانی ساڵی 2014 نزیکبووەتەوە، کە 171 هەزار دەنگی هێنابوون. جەختیشی کردەوە، کە سەرەڕای رێگری و گوشارەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، پارتی لە شنگال یەکەم بووە، لە سەنتەری موسڵ و زووماریش دەنگێکی زۆری هێناون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com