نوچەنێت
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە سنووری پارێزگای سلێمانی یەکێتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و یەکەمە، گۆڕان دووەمە و نەوەی نوێش سێیەمە.
لەپارێزگای سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق 18 کورسی دیاریکراوە.
دەنگی سەرجەم لایەنەکانیش لە پارێزگای سلێمانی:
– یەکێتی نیشتمانی کوردستان: 219 هەزار و 10 دەنگ
– بزووتنەوەی گۆڕان: 144 هەزار و 574 دەنگ
– نەوەی نوێ: 60 هەزار و 444 دەنگ
– کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان: 48 هەزار و 319 دەنگ
– پارتی دیموکراتی کوردستان: 43 هەزار و 866 دەنگ
– هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: 43 هەزار و 431 دەنگ
– یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: 28 هەزار و 705 دەنگ
– سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان: 4 هەزار و 588 دەنگ
– حیزبی شیوعی: هەزار و 644 دەنگ
– رەوتی حیکمەی نیشتمانی: هەزار و 170 دەنگ
– بزووتنەوەی بابلیۆن: هەزار و 92 دەنگ
– هاوپەیمانێتی نەسر: 727 دەنگ
– هاوپەیمانێتی کلدان: 469 دەنگ
– حارس شنشل حارسی، کاندیدی سەربەخۆ: 457 دەنگ
– هاوپەیمانێتی وەتەنییە: 442 دەنگ
– رەعد جەبار ساڵح، کاندیدی سەربەخۆ: 428 دەنگ
– ئەبناء نەهرێن: 307 دەنگ
– ئەنجومەنی گەلی کلدانی، سریانی، 142 دەنگ
– رەحیم لعێبی تامر، کاندیدی سەربەخۆ: 137 دەنگ
– نەوفل ئەلناشی، کاندیدی سەربەخۆ: 135 دەنگ
– د. سەلام نەعیم عەتییە ماهوود، کاندیدی سەربەخۆ: 120 دەنگ
– لەمیاء شاوی هیلالی، کاندیدی سەربەخۆ: 96 دەنگ
– د. فارس گۆرگیز عەزیز، کاندیدی سەربەخۆ: 96 دەنگ
– بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریان: 82 دەنگ
– هاوپەیمانێتی رافیدەین: 80 دەنگ
– یەکێتی بێت نەهرێنی نیشتمانی: 78 دەنگ