نوچەنێت: تایبەت
بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت، لە ناوچە کوردییەکانی موسڵ، خروقات زۆر کەم بووە و دەشڵێت “ۆارتی ٧ کورسی بەدەستهێناوە”.
رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨ ههڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بهڕێوهچوو و بهراورد به ههڵبژاردنی رابردوو رێژهی بهشدارییكردن له پرۆسهكهدا زۆر كهمبووهتهوه و له عێراق ٤٤.٥% بووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ، لەبارەی خڕوقاتی لە ئەنجامی هەڵبژاردن رایگەیاند “لە هەموو شوێنێک خروقات کراوە و ئەو رێژەیەش، کە باسکراوە، ئەگەر سەدا سەد-یش نەبێ زۆر نزیکە لە راستییەوە.
سەعید مەموزینی دەڵێت “لە موسڵ لە ناوچە کوردییەکان خروقات زۆر کەم بووە، بەڵام ئەو ناوچانەی حەشدی شەعبی دەسەڵاتیان تێدا هەبووە خڕوقاتی زۆر کراوە. وەک: خەڵکیان لەسەرە دەنگادان زۆر رادەگرت بە تایبەت کورد، هەندێک شوێن، فۆڕمی دەنگدانەکە، کە لە جیهازەکەیان دەدات نەدەچووە ناو سندوقی دەنگدان و دەکەوتە زەوی.
ئەو بەرپرەسەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، کە بە پێی ئەنجامە بەراییەکان لە موسڵ، پارتی ١٦٣ هەزار دەنگ، کە دەکاتە (٧) کورسی بە دەست هێناوە.