یەکگرتوو بەمەرج ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵ دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، لە زۆربەی شوێنەکان دەنگدانی ئەلیکترۆنی ساختەکاری تێدا کراوە، ئەگەر دەنگەکان جارێکی دیکە بەدەستی هەژماربکرێنەوە گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامەکەیدا دێت.

رۆژی ‌١٢-٥-٢٠١٨ هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، رێژه‌ی به‌شدارییكردن له‌پرۆسه‌كه‌دا زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌و له‌ عێراق ٤٤.٥% بووە و بڕیاریشە ٤٨ کاژێر دواتر ئەنجامەکان رابگەیەندرێن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بەهار عەبدولڕەحمان، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “ئەمانە ئەنجامی راستەقینە نین، چونکە بە ئاشکرا دیارە ساخەتەکاری تێداکراوە، بۆ نموونە لەبنکەی وادا هەبووە چەند کارێرێکی خۆمان دەنگیانداوە، بەڵام ئەنجامەکان راگەیەندراون ژمارەکە زۆر لەوە کەمتربووە یان هەر نەبووە، بۆیە ئەو ئەنجامەی ئێستامان قبوڵ نییە و رەتی دەکەینەوە”.

پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو دەڵێت “پێمانوایە لەزۆربەی شوێنەکان ئەم دەنگدانی ئەلیکترۆنیە ساختەکاری تێدا کراوە، بۆیە ئێمە دڵنیاین لەوەی، ئەگەر جارێکی دیکە دەنگەکان بە دەستی هەژماربکرێنەوە گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا دێت”.

بەهار عەبدولڕەحمان گوتیشی “ئەگەر دەنگەکان جارێکی دیکە بەدەستی هەژماربکرێتەوە ئەنجامەکەی قبوڵ دەکەین بەمەرجێک ئەو ڕێکارانەی ئێمە دەمانەوێت بگیرێنە بەر، نەک بەڕێکارێکی چەواشەکارانە، لەبەرئەوەی ئەمانە فێری ئەوەن لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا هەر جارە و بەجۆرێک ساختەکاری بکەن، چونکە دەزانن، کە خەڵک متمانەی پێیان نەماوە، بۆیە پەنا دەبەنە بەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com