نوچهنێت
ئەمڕۆ شەش لایەنی سیاسی هەریەک لە گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، هاوپەیمانی، شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوە و لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، دەبێت ئەنجامی دەنگدان هەڵبوەشێندرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣-٥-٢٠١٨، شەش لایەنی کوردستانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە پێکهاتبوون لە بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە بارەگای سەرەکی هاوپەیمانی لە سلێمانی کۆبوونەوە و ئەنجامی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە.
لە راگەیێندراوێکدا شەش حیزبەکە روونکردنەوەیەکیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خوێندەوە و دەڵێن “بەڵگەی تەواومان لەبەردەستە، کە ساختەکاری کراوە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش گاڵتەجارییە و دەبێ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵبوەشێندرێنەوە”.