چوار لایەنی سیاسی ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە

0

نوچەنێت

لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا، نوێنەرانی هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەوەری و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پێداگریی خۆیان لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند.

شەوی رابردوو نوێنەری هەر چوار لایەن لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە هەولێر، نیگەرانی خۆیان لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دووپات کردەوە. لەمبارەیەوە عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند ”بەپێی ئەو ئەنجامانەی دەستمان گەیشتووە، ئەنجامەکانمان حەقیقی نین و دەستکاری کراون. بەڵگەمان بەدەستەوەیە و زانیاریی دروست هەیە، ئەو دەنگانە نییە، کە لە ئەنجامەکاندا ڕاگەیاندراوە. ئێمە ئەم ئەنجامەی ئێستا بەدەستەوە هاتووە ڕەتدەکەینەوە و بە ئەنجامێکی نادروستی دەزانین“.

هاوکات داوای لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق کرد، گوێ لە سکاڵاکانیان بگرێ و سەرنجەکانیان بە هەند وەربگیرێت.

لەبارەی ئامادەیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست، عەبدولستار مەجید، کە بە ناوی هەرچوار لایەنەوە قسەی دەکرد، ڕایگەیاند: ”هەڵوێستیان بۆ ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست بە هەڵوێستێکی باش دەزانین. ئێمەش قسەکانمان هەنگاوێکی سەرەتاییە و دەمانەوێ بە هاوڵاتییان بڵێین ئەو ئەنجامانە نادروستن و بە خەڵکی ڕادەگەیەنین، کە ئێمە سکاڵامان هەیە“. گوتیشی: ”ئەو ئەنجامەی بە دەستەوە هاتووە لە نادرووستیدا زۆر زەقە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com