پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر گۆڕان

0

نوچەنێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا داوادەكات هێرشكردنە سەر مەكۆی سەرەكي بزووتنەوەی گۆڕان له‌ سلێمانى رابگیرێت.

دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی: 

زۆر دڵتەنگین بەرامبەر تێكدانی ئارامی شاری سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستە داوا دەكەین دەستبەجێ تەقەكردن لە بارەگای حیزبەكان لە سلێمانی ڕابگیرێت و هێزە ئەمنییەكان بەرپرسیارێتي خۆیان ئەنجام بدەن و بارەگا و بنكەی هەموو لایەنەكان بپارێزن.

هەموو لایەنەكان پێویستە دان بەخۆیاندا بگرن و لە ڕێگەی یاسایييه‌وه‌ سكاڵاكانیان بگەیه‌ننە كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر هەر گومانێك كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەیانە و بە هەموو شێوەیەك ڕەچاوی هێمنی و ئاسایشی كۆمەڵایەتيی خەڵكی سلێمانی بكەن.

نێچیرڤان بارزانی 
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
12/5/2018

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com