
ئۆپۆزسیۆنی سوریا: قبوڵی ناكه‌ین PYD له‌ناو پێکهاته‌کانماندا بێت
نوچه‌نێت . هاوڵاتی
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دووپاتی كرده‌وه‌كه رێگه ناده‌ن پارتی یه‌کێتی دیموکراتی(PYD) له نێو پێکهاته‌که‌یاندا بێت، هاوكات ره‌تیکرده‌وه دان به پرسی کورددا بنێت.
ئه‌حمه‌د مه‌عاز خه‌تیب سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له دیدارێکی له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی ستارSTARی تورکی سه‌باره‌ت به داهاتووی سوریا و پرسی کورد، رایگه‌یاندوه “ئێستا کاتێکی باش نییه بۆ باسکردن له پرسی کورد.”
وتیشی ”ئێمه له کۆبوونه‌وه‌ی قه‌ته‌ردا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له بڕیاری کۆتایی و یه‌کلاییمان ده‌رکرد و ڕامانگه‌یاند که خواستی تایبه‌ت و گرووپی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌بێ دواتر تاوتوێ بکرێ.”
خه‌تیب ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئامانجی سه‌ره‌کی و گرنگی ئه‌وان له ئێستادا له‌ناوبردنی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و کۆتایی هێنانه به ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، وتیشی “ئێمه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد و زۆربه‌ی بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که ده‌بێ سه‌ره‌تا کاری سه‌ره‌کی شۆڕش ته‌واو ببێ و دواتر به‌پێی بڕیاره‌کانی په‌رله‌مانی کاتی له‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌کانی سوریا بڕیاری کۆتایی بده‌ین”.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هاوپه‌یمانی به‌رهه‌ڵستکارانی سوریا ئه‌حمه‌د معاز خه‌تیب پێشتر ئیمام خه‌تیبی مزگه‌وتی ئه‌موی بوو له دیمه‌شق.