قوباد تاڵەبانی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی کەرکوکیەکان دەکات

0

نوچەنێت

قوباد تاڵەبانی، لە پەیامێکدا رایگەیاند، به‌م ساردوسڕییه‌ی ئێستای ده‌نگده‌ران، كه‌ركوكی كوردان زیاتر و زیاتر ده‌كه‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌ جۆربه‌جۆره‌كان. داوش دەکات خەڵک بچێت بۆ دەنگدان. 

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

به‌م ساردوسڕییه‌ی ئێستای ده‌نگده‌ران كه‌ركوكی كوردان زیاترو زیاتر ده‌كه‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌ جۆربه‌جۆره‌كان. تكایه‌ به‌ده‌نگدانی پڕ جۆش و خرۆشتان له‌م دوو كاتژمێره‌ی كه‌ ماوه‌ شوناسی كوردستانی بوونی کەرکووک بسەلمێنن، ڕۆحی مامی خۆتان و هه‌موو شه‌هیده‌کان ئاسوده‌بكه‌ن..هه‌رچی حساب و كتاب و گله‌ییه‌ بیخه‌نه‌ پاش ره‌واندنه‌وه‌ی به‌ره‌نجامه‌ كاره‌ساتاوییه‌كانی ئه‌م سستی به‌شدارییه‌ی ئێستا له‌ ده‌نگدا.. گه‌ر وانه‌که‌ین کورسییه‌ کوردییه‌کانی قودسه‌که‌مان له‌ده‌ست ده‌چێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورکمان و عه‌ره‌به‌کان و ئەوانەی کە دەیانەوێت شکست بە کوردستان بهێنن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com