نوچەنێت
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمییە.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیێنین، رۆژی یەكشەممە ١٣-٥-٢٠١٨ لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە”.
راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: “حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ١٣ی مانگی كردە پشوو”.