“ئۆپه‌راسیۆنی دیجله كاری ئیستفزازی ده‌كات”
سه‌در: سیاسه‌ته‌كانی مالیكی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای گه‌وره‌تر كردووه
نوچەنێت . خه‌ندان
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در دووباره ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی نوری مالیكی گرته‌وه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی دیجله‌شی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی به‌ده‌ر له ده‌سه‌ڵاتی خۆی ره‌فتار ده‌كات.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی موقته‌دا سه‌در، كه زیا شه‌وكی ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی كوفه ئه‌مرۆ هه‌ینی 30ی تشرینی دووه‌م به‌ناوی سه‌دره‌وه خوێندییه‌وه، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه “پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله، له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كریزیی عیراقدا نییه”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، موقته‌دا سه‌در روونی كردووه‌ته‌وه كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی كاری ئیستفزازی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش دژی خواستی هاوبه‌شه سیاسییه‌كانی ناو پرۆسه‌ی دیموكراتییه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته سیاسه‌تی عیراق به‌رووی سه‌رجه‌م قه‌واره و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا كراوه بێ و هه‌موو لایه‌كیش پابه‌ندبن به بنه‌مای گفتوگۆوه.
