پێگەیەکی عەرەبی پێشبینی ژمارەی کورسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

0

نوچەنێت-عەرەب نیوز

رۆژنامەی ئینگلیزی زمانی عەرەب نیوز، لە هەڵسەنگاندن و بەراوردی خۆی بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان، پێشبینی ژمارەی کورسی و دەنگەکانی پارتی و یەکێتی دەکات.

بە گوێرەی پێگەی رۆژنامەی عەرەب نیوز، کورد چیدی وەک رابردوو یەکگرتوو نییە و ناتوانێ کاریگەری بە سەر پرۆسەی بڕیار لە بەغدا هەبێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ رووداوەکانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر.

عەرەب نیوز لەم بارەیەوە دەنووسێت: پارتی دیموکراتی کوردستان وەک رابردوو زۆرترین رێژەی دەنگەکان لە دوو پارێزگای هەولێرو دهۆک دەباتەوە،

بە پێی پێشبینیەکانی ئەم پێگەیە، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، کە لە لایەن د. بەرهەم ساڵحەوە سەرکردایتەی دەکرێ، بەشێکی زۆری دەنگەکانی یەکێتی نێشتمانی لە هەوڵیر دەباتەوە.

عەرەب نیوز لە درێژەدا ئاماژەی بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە و دەڵێت: رێژەی دەنگەکانی یەکێتی زۆر کەم دەکات و رەنگە لە باشترین حاڵەت ١٢ کورسی بباتەوە. پێشبینییەکی دیکەی ئەم پێگەیە ئەوەیە، کە بەپێی کەمکردنەوە دەنگەکان، رەنگە یەکێتی تەنها ٦ کورسی بەربکەوێت.

عەرەب نیوز لە بەشێکی دیکەی بەراوردەکەی دەڵێت، کورسیەکانی بزووتنەوەی گۆڕان رەنگە بۆ ٦ کورسی دابەزێت، هۆکارەکەی روونە، ئەم لایەنە نەیتوانیوە دروشمەکانی بخاتە بواری کردەوە.

لە بارەی رێژەی کورسیەکانی بەرەی نوێ، پێگەی عەرەبی نیوز پێشبینی دوو بۆ سێ کورسی کردووە.

سەبارەت بە رێژەی کورسیەکانی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، پێشبینی ئەو ەدەکرێ، کە بەرهەم ساڵح رەنگە ١٠ بۆ ١٥ کورسی مسۆگەر بکات و رەنگە ناوبرایش چاوی بریبێتە سەر کورسی سەرۆککۆماریی عێراق، بەڵام ئەم کورسییە هیچ کات لە بەرژەوەندی کورد نەبووە و باشتروایە بیر لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بکەنەوە.

لە کۆتایی بابەتەکەدا هاتووە، بەدەر لەوەی، کە ژمارەی کورسیەکانی لایەن سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان عێڕاق چەند بێت، ئەولەوییەتی یەکەم ئەوان دەبێ وەلانانی ناکۆکیەکانیان بێت، تاکوو لە پێگەیەکی بەهێزەوە لە گەڵ بەغدا مامەڵە بکەن و تەواوەتیی هەرێمەکە بپارێزن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com