نوچەنێت: تایبەت
بە هۆی رووداوەکانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، ژمارەیەکی زۆر کوردی کەرکوک و دەورووبەری ئاوارە بوون و ئیدارەی شارەکە کەوتە دەست هێزە عێراقییەکان و ملیشیا شیعەکان، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بایکۆتی هەڵبژاردنی لەم پارێزگایە راگەیاند و پەرلەمانتارێکی ئەو حزبەش دەڵیت “کەمبوونەوەی دەنگی کورد لەم هەڵبژاردنەدا هیچ شتێک ناگۆڕیێت”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، لە بارەی زیانی کەم بوونی دەنگی کورد لە کەرکوک، رایگەیاند “کەمبوونەوەی دەنگی کورد لەم هەڵبژاردنەدا هیچ شتێک ناگۆڕیێت، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پێویستە دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان بە تایبەت کەرکوک ئاسایی بۆکرێتەوە.
چەند وڵاتێک داوایان لە پارتی کردووە دان بە خۆیدا بگرێت، تاکو دۆخەکە ئاسایی دەکرێتەوە. دەشڵێت “پارتی کورسییەکانی خۆی لە پێناو ئەوەی دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە کردە قوربانی”.