پرۆسەی دەنگدان لە سلێمانی چۆن بەڕێوە چووە

0

نوچەنێت: تایبەت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەهۆی ئەنجامدانی دەیان خروقات لە بنكەكانی هەڵبژاردنی سنووری پارێزگای سلێمانی، یازدە وێستگەی دەنگدانی داخست. ئەفسەرێکی پێشمەرگەش دەڵێ “تەنیا بە زیانی دەنگدەری پارتی نەبووە، بەڵکو ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی نەیانتوانی دەنگ بدەن”.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە١٠-٥-٢٠١٨، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە بۆ ھەڵبژادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتاییھات.

بەپێی زانیارییەکان، بەھۆی بوونی خروقاتێكی زۆر لە ھەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەتەوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ١١ وێستگەی دەنگدانی تایبەت داخران.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە یەکەی ٧٠ لە سلێمانی راگەیاند “منیش بیستوومە هێزەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگرییان لێ كراوە دەنگ بدەن، کە ئەمەش بە پێی یاسا پێچەوانەی بنەماکانی دیموکراسییە”.

ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە پێیوایە، ئەو خروقاتەی، کە کراوە تەنیا بە زیانی دەنگدەری پارتی نەبووە و ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی دەزگا ئەمنیەکان لە سلێمانی نەیانتوانی بەشداری دەنگدانی تایبەت بکەن. بە هۆی داخرانی چەند بنکەیەک.

ئەو ئەفسەر ئاماژە بەوە دەکات، کە رێگری کردن بۆ دەنگدانی هەر لایەنێک کارێکی هەڵەیە، جونکە بە چەند هەزار دەنگێک هیچ حزبێک لاواز ناکات. پێشێلکارییەکی تەواوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com