هەڵوێستی یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنەکانی هەرێم

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی ٣٠-٩-٢٠١٨ی بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە، ئەندام پەرلەمانێکی یەکگرتووی ئیسلامیش، پێیوایە دیاری کردنی ئەو رۆژە بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم کاتێکی گونجاوە و دەشڵێت “پێویستە هەندێک بڕگەو ماددەی یاسای هەڵبژاردنەکان پێویستی بەهەموارکردنەوە هەیە”.

بڕیاربوو رۆژی ١-١١-٢٠١٧، پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان ‌و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە‌ و ئامادەنەبوونی هەندێ حزب بۆ هەڵبژاردن، بۆ ماوەی هەشت مانگ کاری پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند “پێشبینیم دەکرد لەمانگی ٩ بۆ ١٠وادەی  هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دابنرێت، بۆیە پێم کاتێکی گونجاوە، چونکە  نزیکەی ٣٦ رۆژی دەمێنێ بۆ کۆتایی هاتنی ویلایەتی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان”.

ناوبراو  ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ئەو ٣٦ رۆژەدا، کە دەمێنێت بۆ کۆتایی هاتنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، دەرەنجامەکان ئاشکرا دەبن. ئەو کاتەش ناچینە ناو بۆشایی یاسایییەوە و لە وادەی خۆیدا خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستبەکاردەبێت.

هاوکات هەڵەدنی داواش لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێمی کوردستان دەکات، کە دەستبەئامادەکارییەکان بکات.  گوتیشی “پێویستە پەرلەمانی کوردستان بێتە سەرخەت، لەبەر ئەوەی هەندێک بڕگەو ماددەی یاسای هەڵبژاردنەکان پێویستی بە هەموارکردنەوە هەیە، بۆ ئەوەی بەرەو هەڵبژاردنەکان بڕۆین بە شێوەیەکی ئامادە کراو، تاکو جارێکی تر گەلی کوردستان بیسەلمێنێت، کە لە ئەزموونی دیموکراسی دواناکەوێت و لەکاتی خۆیدا دەتوانێت هەڵبژاردنەکان بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com