نوچەنێت: تایبەت
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى رایدەگه‌یەنێت، به‌هۆى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراقه‌وه، بۆ ماوه‌ى ٢٤ كاتژمێر گه‌شت له فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى راده‌گیرێت.
رۆژی پێنج شەممە ١٠-٥-٢٠١٨ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بڕیاریشە ١٢-٥-٢٠١٨ دەنگدانی گشتی لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ نوچەنێت، دانا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى بەشی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، رایگه‌یاند “بەپێى ئەو ئاگادارىەی، کە لە دەسەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانییەوە گەیشتوەتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى، بە مەبەستی ئەنجامدانى پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، گەشتە ئاسمانىیەکان لە فڕۆکەخانەى سلێمانى بۆ ماوەى ٢٤ کاتژمێر ڕادەگیرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى بەشی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئاگادارینامەکە گەشتەکان لە کاتژمێر (١٢) ى شەوى هەینى١١-٥-٢٠١٨ تــــا کاتژمێر (١٢) ى شەوى شەممە ١٢-٥-٢٠١٨ دەخایەنێت، دواتر بەپێى خشتەى گەشتەکان، گەشتەکان ئاسایى دەبنەوە.